پەیمانگاى ناوین خولێکى زمانى ئینگلیزى دەکاتەوە

0

ناوین : هەولێر

بە مەبەستى گرینگیدان بە زمانى ئینگلیزى پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان لە ئۆفیسی سەرەکى پەیمانگا خولێکى زمانى ئینگلیزى بۆ ئەندامانى پەیمانگا دەکاتەوە.
رۆژى شەممە بەروارى ٢٢ – ٤ – ٢٠١٧ خولەکە دەستپێدەکات و رۆژانى شەممە و سێ شەممە بەرێوەدەچێت.

خولەکە لە لایەن پسپۆڕى زمانى ئینگلیزى مامۆستا ژیار بەڕێوە دەچێت, مەنهەجی کامبریدجى بەریتانیە و چوار لیڤڵ لە ( face to face ) دەگوترێتەوە

* تەنها ئەندامانى پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان مافى بەشدارى کردنیان لە خولەکە هەیە

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە