گەنجی کورد و سیاسەتی ئێستا

1

له‌ ئه‌وروپا ئاسان ده‌توانیت سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رانبه‌ر مناڵ و گه‌نجاندا ببینیت.

ئا : جێگر مەلا شوکری

سیاسه‌تێک هه‌یه‌ ناوی سیاسه‌تی منداڵ و گه‌نجه‌. ئێمه‌ له‌ کوردستاندا، سیاسه‌تێکی له‌و جۆره‌مان نییه‌، ئه‌گه‌ر چی وه‌زاره‌تێکی به‌ ناوی وه‌زاره‌تی لاوانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌لآم زیاتر سه‌رقاڵی ئاهه‌نگگێڕان و کردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌کی بلیارد یان هه‌ندێ شتی زۆر که‌م بایه‌خن. به‌لام له‌ ڕێگای ڕێکخراوه کانی‌ لاوانه‌وه‌، سه‌ر قاڵی کێشکردنی ئه‌وانه‌ بۆ ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و تا ئێستاش سه‌که‌وتوو نه‌بووه‌.

به‌ بڕوای من، له‌ په‌راوێزه‌وه‌نانی سه‌رتاپای خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، سیاسه‌تێکی ڕه‌سمی و ڕانه‌گه‌ێنراوی ده‌سه‌لات بووه‌. ده‌سه‌لات ج سیاسه‌تێکی له‌به‌رانبه‌ر کرێکاراندا ڕاگه‌یاندووه‌، جگه‌ له‌ بێده‌نگییه‌کی ته‌واو و سپاردنی هێزی کاری ئه‌وان به‌ بازاڕێکی بێ یاسا، چی بۆ ژنان کردووه‌، چ سیاسه‌تێکی ڕاگه‌یاندووه‌ کاتێک په‌ره‌مێز بووه‌ به‌ جه‌للادی ژنان.

ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ به‌رانبه‌ر گه‌نجاندا کردوویه‌تی، کردنه‌وه‌ی ده‌رگا خه‌ته‌رناکانی سه‌فه‌ره‌ له‌به‌رده‌م ئه‌واندا. گۆڕینی سه‌رتاپای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینسانی ئێمه‌یه‌ به‌ مه‌مله‌که‌تی چاوه‌ڕوانی و خه‌وبینین به‌ شوێنێکی تره‌وه‌. له‌ فیلمی قه‌نده‌هاردا، کاتێک یه‌کێک له‌ پاڵه‌وانه‌کانی فیلم ده‌یه‌وێ خواستی هاوڵاتییه‌کی ئه‌فغانی ده‌رببرێت و له‌به‌رانبه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ژیر سایه‌ی تاڵه‌باندا، چی ده‌خوازیت، ئاوا وه‌ڵامده‌داته‌وه‌:

” تاڵه‌بانه‌کان هێنده‌ ڕووبه‌ره‌کانی ژیانیان بچووککردۆته‌وه‌، که‌ ئینسان ئاره‌زه‌ووی ئه‌وه‌ ده‌کات ببێت به‌ مێرووله‌. ئاخر له‌ چاوی مێرووله‌وه‌ ته‌ماشاکردنی شوێنی ژیان،کاتێک هێنده‌ بچووککراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئینسان، ده‌کرێ که‌مێک گه‌وره‌تر بێته‌ به‌رچاو.” بچووککردنه‌وه‌ی خواست و ئاواتاکانی ئینسانی کور دواتریش ئاواتخواستن بۆ بوون به‌ مێرووله‌، سیاسه‌تی هه‌تا ئیستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی بووه‌. ڕۆشنبیران چییان کردووه‌؟ هه‌ندێک کارییان کردووه‌. ڕۆشنبیرانی ئیسلامی بانگه‌وازی گه‌نجان ده‌که‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی ئایین و له‌ خوادا ڕێگای سه‌ر لێشێوانی ئه‌مڕۆییان بدۆزنه‌وه‌.

سه‌فی ڕۆشنبیرانی دژه‌جه‌هلیش که‌ کاریگه‌رییه‌کی زیاترییان له‌سه‌ر گه‌نجانی ئێمه‌ هه‌یه‌، پێیانوایه‌، ده‌بێ مه‌مله‌که‌ته‌کانی جه‌هل که‌شفبکرێن و مێشکمان ڕۆشنبکرێته‌وه‌، ئه‌و کات بجوولێین. ئه‌وان شۆڕشی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر جه‌هلدا ڕاگه‌یاندووه‌ و پێیانوایه‌ ده‌سه‌لات جاهیله‌.

به‌ڵام ده‌سه‌لاتی کوردی به‌ ئاگاترین ده‌سه‌ڵاتێکه‌ که‌ مه‌عریفییانه‌ و ئاقڵانه‌ کارده‌کات. ئاخر له‌ فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جه‌هلیشدا، سیسته‌مێکی ڕاتسیۆناڵ له‌ کاردایه‌ . له‌ فه‌وزاترین سیسته‌مه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دنیادا، سیسته‌مێکی عه‌قڵانی کارده‌کات تا فه‌وزا به‌رقه‌رار بێت. ئه‌م سه‌فه‌ له‌ ڕۆشنبیرانی کورد، له‌ باشترین حاڵه‌تدا، ڕۆڵێکی ته‌واو پاسیفیستانه‌یان بینیوه‌ و ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی ناو کۆمه‌ڵگایان سپاردووه‌ به‌ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی عه‌قڵه‌کان. له‌ کاتێکدا، زۆربه‌ی زۆری ئه‌م رۆشنبیرانه، فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری ئۆرگانه‌ ئه‌ده‌بی و ناوه‌نده‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردین.

به‌وه‌ی که‌ ڕۆشنبیری کورد، ده‌نگی جۆراوجۆری تیایه‌، کارکردنیان به‌و ئاڕاستانه‌دا بووه‌، که‌ ئینتیما جۆراوجۆره‌کانیان، بۆی دیاری کردوون

بڵاوکردنەوە لە

تعليق واحد

بۆچوونێک بنووسە