سمینارێک لە چاکسازی گەورانی هەولێر بۆسەرۆکی پەیمانگای ناوین سازکرا

0

 

لەژێر ناونیشانی (پلانی داهاتووی سزادراوان) رۆژی چوارشە 8ی شوباتی 2017، هۆبەی ڕاگەیاندنی چاکسازی گەورانی هەولێر هەڵسا بە ڕێکخستنی سمینارێک بۆ خاتوو (تانیا جەمال غەریب) سەرۆکی پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە ژێر ناونیشانی ( پلانی داهاتووی سزادراوان). لەم سمینارەدا خاتوو تانیا باسی چەندین بابەتی گرنگ و بایەخی کرد کە پێویستە لە ئێستا و دوای ئازادکردن زیندانیان رەچاوی بکەن بۆ ئەوەی دووبارە وەک مرۆڤی ئاسایی ژیان دەست پێبکەنەوە و پلانیان بۆ ژیانی نوێ هەبێ،

لەو سمینارە زیاتر لە 80 زیندانی ئامادەبوون دوای پێشكه‌ش كردنی سیمیناره‌كه‌ ده‌ست كرا به‌ ووتوێژ كردن له‌گه‌ڵ سزادراوان و چەندین پرسیار ئاراستەی خاتوو تانیا کران و بەرێزیان وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاری سزادراوانی دایەوە. سمیناری لەم جۆرە بەردەوام لەلایەن هۆبەی راگەیاندنی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ زیندانیان ئەنجام دەدرێت.

شایەنی باسە خاتوو تانیا جەمال غەریب دەرچووی پەیمانگای کارگێری یاسایی و کۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانە و سەرپەرشتیاری پەروەردەییە لە وەزارەتی کار و کار و باری کۆمەلایەتی و چەندین بڕوانامەی پیشەی و ئەکادیمی لە بواری راهێنان و پێکەیاندن هەیە و چەندین بەرپرسیارەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، ئێستاش سەرۆکی پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانە.

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە