بەرەی تورکمانی پێشوازی لە پەیمانگای ناوین کرد

0

رۆژی یەکشەم 2ی کانوونی دووەمی 2017 وەفدێکی پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانیان کرد لە شاری هەولێر،

لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێزان ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و بڕوا ئەربیلی سکرتێری قوتابیان و لاوانی بەرەی تورکمانی، بەگەرمی بەخێرهاتنی وەفدی پەیمانگای ناوین یان کرد و خۆشحالی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو دیدارە دۆستانیە،

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی پەیمانگا تیشکی خستە سەر پەیوەندیە مێژینیەکانی نێوان پێکهاتەی تورکمان لەگەڵ گەلی کورد، وەجەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو دۆستایەتیە و پێکەوە ژیانەی هەیە درێژەی پێبدرێت، وە کورتە باسێکی لەسەر کارەکانی پەیمانگا و چۆنیەتی ئیش کردن و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە. لەلایەن خۆیە بەرێز ئایدن مەعروف بەگرنگیەوە روانیە هەبوونی کارەکانی ئەو پەیمانگایە و پێویستی هەبوونی لەم دۆخەدا بەگرنگ زانی.

 

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە