فەلاح مستەفا لەگەڵ پەیمانگای ناوین کۆبووەوە

0

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم و پەیمانگای ناوین کۆبوونەوەیەکی دووقۆلیان لە بارەگای پەیوەندیەکانی دەرەوە ئەنجامدا.

رۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2017 سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی فەرمانگە لەگەڵ پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی پەیمانگای ناوین خاتو تانیا جەمال و ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی پەیمانگای ناوین، کورتە باسێکیان لەسەر ئامانجەکانی پشت دروستکردنی پەیمانگای ناوین کردوو و بەشێک لە کار و چالاکیەکانی بۆ بەرێزیان باسکرد و تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستای پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم و گرنگی پێش وەچوونی بارودۆخی ئێستای هەرێم لە رووی پەیوەندی دبلۆماسی،

لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی فەرمانگە بەرێز فەلاح مستەفا خوشحالی خۆی دەربڕی لە بوونی رێکخراوێکی پیشەی بۆ کاروباری پەیوەندیەکانی دەرەوە و کۆمەلێک پێشنیار و تێبینی بەنرخی بە ستافی پەیمانگای ناوین دا و بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی پێدان، دواتر باسێکی کورتی پەیوەندیەکای ئێستای کوردستان و ولاتانی دەرەوە کرد، دواتر ئەندامانی پەیمانگا پێشنیاری بەستنی سمینارێکیان بۆ بەرێز فەلاح مستەفا کرد بۆ قسەکردن لەسەر بارودۆخی ئێستا و ئایندەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بەرێزیشیان بەخۆشحالیەوە پەسندی کرد لە کاتێکی گونجاو.

پەیمانگای ناوین پەیمانگایەکی تایبەتە بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و ئۆفیسی لە گەرەگی بەختیاری شاری هەولێرە.

 

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە