ژمارەیەک پرۆژە تایبەت بە بواری پەیوەندیەکانی دەرەوە

0

پەیمانگای ناوین بۆ ساڵی 2017 هەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی ژمارەیەک پرۆژە تایبەت بە بواری پەیوەندیەکانی دەرەوە و پرسە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی توێژینەوەی بێلایەن و زانستیانە و ئەکادمیانەی ورد. لەم روویەوە ژمارەیەک پڕۆژەی جیاوازی دەستپێکردووە. پرۆژەکان لە لایەن توێژەرانی تایبەتمەند بەڕێوەدەبرێن و ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت:

یەکەم؛ ئەنجامدانی خولێکی سەرەتای بۆ ئەندامە نوێیەکانی پەیمانگا لەسەر چۆنیەتی کارکردن لە پەیمانگا و گەشەپێدانی بازنەی کارکردن تێیادا.

دووەم؛ ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر یەکگرتنی سێ لایەنە ئیسلامیەکە لە رێگەی سمیناری ئەکادیمی.

سێیەم؛ سمینارێک بۆ پێکهاتەکانی کەرکوک بە هاوکاری نوێنەرایەتی وڵاتانی خاوەن بڕیار لە ناوچەکدا.

چوارەم؛ خولی ئەتەکێتی دبلۆماسی و سەرکردایەتی و ئافرەت لە کایەی سیاسیدا و رۆلی گەنج.

پێنجەم؛ کردنەوەی خولێکی دبلۆماسی بۆ کادیرانی حزبەکانی هەرێمی کوردستان

شەشەم؛ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی کراوە بۆ چوار گەنج

کوردێک و تورکمانێک و کلدانیەک و ئێزدشیەک

حەوتەم؛ ئەنجامدانی خولێک لە ئاستی باڵا تەنها لەسەر ئەتەکێتی دبلۆماسی، بۆ کارمەندانی چەند کۆمپانیایەک.

هەشتەم؛ ئەنجامدانی راپرسی بۆ بابەتی سەربەخۆیی.

نۆیەم؛ کۆکردنەوەی چوار بالیۆز بۆ قسەکردن لەسەر پرۆژەیان سەبارەت بە کورد لە رۆژهەڵاتی ناوین.

دەیەم؛ کۆنفرانسێکی گەورە لە سەر ئاستێکی باڵا لەسەر ئایندەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

یازدەهەم؛ سەردانی کردنی ئاوارەکان و رێکخستنی وۆرک شۆپ لەسەر پێکەوە ژیانی نەتەوەکان.

 

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە