وۆرک شۆپێکی ئەکادیمی لە بواری پەیوەندیە نێودەولەتیەکان بۆ بالیۆز (دکتۆر طارق عقراوي) بالیۆزی پێشووی عێراق

0

ئەمرۆ پێنج شەم 12/1/2017 کاتژمێر 6ی ئێوارە لە ئۆتێل دیدەمانی شاری هەولێر، پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وۆرک شۆپێکی ئەکادیمی لە بواری پەیوەندیە نێودەولەتیەکان بۆ بالیۆز (دکتۆر طارق عقراوي) بالیۆزی پێشووی عێراق لە وڵاتی نەمسا، سازکرد، کە تێیدا جەنابی بالیۆز باسی رابردووی خۆیی و ئەزموونی کارکردنی شەش ساڵەی لە بواری دبلۆماسی باسکرد و چەندین خالی گرنگی وورژاند، لەو وۆرک شۆپە چەند دەرچوو و فێرخوازی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەشداریان کرد.

شایەنی باسکردنە، پەیمانگای ناوین پەیمانگایەکی ناحکومی سەربەخۆیە لەبوای پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان کاردەکات و گرنگی بە بواری دبلۆماسی و درچوانی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان و زانستە رامیاریەکان دەدات

بارەگای سەرەکی پەیمانگا لە هەولێرە

 

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە