کۆبوونەوەی یەکێتی و پەیمانگای ناوین

0

ئەمرۆ سێ شەممە 17ی کانونی دووەمی 2017 سەرۆک و ئەندمانی دەستەی گشتی پەیمانگای #ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، سەردانی بەرێز (عەدنان موفتی ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، لەو سەردانەدا کە بەرێز فەریق فواد چەلەبی ئامادەبوو، سەرۆکی پەیمانگا، خاتوو تانیا جەمال غەریب تیشکی خستە سەر هۆکارەکانی پشت دروستکردنی ئەم پەیمانگایە و ئامانجەکانی و چۆنیەتی کارکردن و پرۆژە و خولەکانی پەیمانگا، لە لایەن خۆیەوە بەرێز موفتی بەڵێنی پشتگیری و پشتیوانی خۆیان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان بۆ پەیمانگای ناوین دەربڕی و کۆمەلێک سەرنج و پێشنیاری بەنرخی بە ستافی پەیمانگا دا.
شایەنی باسکردنە پەیمانگای ناوین پەیمانگایەکی ناحکومی سەربەخۆ و بێ لایەنە و لە بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان کاردەکات

بڵاوکردنەوە لە

بۆچوونێک بنووسە