پەیکەری پەیمانگا

پەیکەرى پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
بەشى یەکەم
دەستەى دامەزرێنەر
دەستەى دامەزرێنەرى پەیمانگا پێکدێت لە (6) شەش ئەندام، کە راستەوخۆ بۆ دوو خولى دواى یەک دەبنە ئەندامى دەستەى گشتى پەیمانگا و کارى سەرەکیان پاراستنى بەرژەوەندیە باڵاکانى پەیمانگا و تەواوکردنى پەیکەرى پەیمانگایە.
دەستهەلاتەکانى دەستەى دامەزرێنەر: رێزبەندى پلە لە پەیمانگا بەم شێوەیە دەبێت:
1. بەپێى پێویست کۆبونەوە ئەنجام دەدەن سەرۆکى پەیمانگا
2. سەرۆکى پەیمانگا سەرپەرشتى کۆبوونەوەکانى دەکات. بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردن
3. بریارى بەستنى کۆنگرە دەدات. بەرێوەبەرى ئەنجومەنى راوێژکارى
4. لەنێوان خۆیاندا سەرۆکى پەیمانگا هەڵدەبژێرن. ئەندامى دەستەى گشتى
5. ئەندامانى دیکەى دەستەى گشتى دیارى دەکەن بە دەنگدانى ( 50 + 1). راوێژکار
6. تەواوى بڕیارەکانى پەیمانگا پێویستى بە بڕیارى دەستەى دامەزرێنەرە. کارگێر بەش
نوێنەرى پەیمانگا
ئەندام بەش
ئەندام

نەخشەى ژمارە (1): ناوى ئەندامانى دەستەى دامەزرێنەرى پەیمانگا

بەشى دووەم
دەستەى گشتى
دەستەی گشتی: دەستەى گشتى پێک دێت لە (11) یانزدە ئەندامى سەرەکى، بەرزترین دەستهەڵاتى پەیمانگایە و تەواوى بڕیار وکارەکانى پەیمانگا لە لایەن دەستەى گشتیەوە ئاراستە دەکرێت و سەرۆکى پەیمانگا سەرپەرشتى کۆبوونەوەکانى دەکات.
1. پێکهاتە دەستەى گشتى: دەستەى گشتى لە (11) کەس پێکدێت بەم شێوەیەى خوارەوە:

نەخشەى ژمارە (2): پەیکەرى سەرجەم دەستەى گشتى پەیمانگا

2. دە‌سە‌ڵاتە‌کانی دە‌ستە‌ی گشتی :
1- سێ مانگ جارێک کۆبونەوە دەکات.
2- دەستەى گشتى لە یەکەم کۆبوونەوەى دواى دامەزراندن دەستەى سەرۆکایەتى هەلدەبژێرێت بەرێژەى 2/3 دەنگى ئەندامانى دەستەى گشتى .
3- بۆی هەیە دەستەى سەرۆکایەتى و ئەنجوومەنى برێوەبردن و ئەنجومەنى راوێژکارى هەلوەشێنێتەوە و وە دەستەی نوێ هەڵبژێرێ لەماوەیەک زیاتر نەبێت لە (40) چل رۆژ. بەرێژەى ( 50 + 1 ) دەنگى ئەندامانى دەستەى گشتى . یان ئەگەر سەرۆکى پەیمانگا دەست لەکار بکێشێتەوە یان ئەنجومەنى بەرێوەبردن خۆیان دەستە لەکاربکێشنەوە.
4- راسپاردنى هەردوو ئەنجوومەنى راوێژکارى و بەرێوەبردن بۆ دانانى پەیرەوى ناوخۆیى ئەنجومەنەکانیان و دابەشکردنى پۆستەکان.
5- رەزامەندى دەربرین لەسەر پرسە کرنگەکانى پەیمانگا و پێدانى سەرنج و پێشنیار بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەر کات ویستیان .
6- چاودێرى هەموو کارو چالاکیەکانى ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دەکات و مافى لێپرسینەوە و ووردبینى هەیە لەهەموو دیکۆمێنتەکانى پەیمانگا.
7- مافى یەکگرتنەوە و کارکردن لەگەڵ پەیمانگا یان دەزگاو رێکخراوێکى دیکە بەبریارى دەستەى گشتى پەیمانگا دەبێت بەدەنگى ( 50 + 1 ) دواى وەرگرتنى راى ئەنجومەنى راوێژکارى .
8- بریارى کردنەوەى لق و نونێنەرایەتى دەردەکەن.

بەشى سێیەم
سەرۆکى پەیمانگا

سەرۆکى پەیمانکا
ئەندامێکى دەستەى دامەزرێنەرە لەیەکەم کۆبوونەوەى فەرمى خۆیدا هەڵدەبژێردرێت لە نێوان ئەو ئەندامانى دەستەى دامەزرێنەرى پەیمانگان،کەسى یەکەمى پەیمانگایە و دەستهەلاتى تەواو و راستەوخۆى هەیە بەسەر سەرجەم کارەکانى پەیمانگا، ماوەى کارکردنى دوو ساڵە و دەتوانێ دووبارە خۆى بپاڵێتەوە .

دەستەڵاتەکانی سەرۆکى پەیمانگا :.
1- کەسى یەکەم و سەرپەرشتیارى گشتى سەرجەم کار و چالاکیەکانی پەیمانگایە .
2- پەسەندکردن و واژوو کردنى پسولە داریاییەکانى پەیمانگا و نوسراوەکانى دیکە.
3- نوێنەرایەتى کردنى پەیمانگا دەکات لەسەر هەموو ئاستەکان وبەتایبەتی لە فەرمانگە حکومى و ناحکومیەکان و رێکخراوە نێوخۆیەکان و رێکخراوە بیانیەکان و زانکۆکان و سەنتەر و پەیمانگاکانى دەرەوە و ناوەوە .
4- ئاگاداربوون و سەرپەرشتى کردن و بەدواداچوون بۆ تەواوى هەنگاوەکانى رێکخراو و هەولدان بۆ گەشەپێدانى کارەکانى رێکخراو دانانى بەرنامە بۆ بەدەستخستنى تواناى دارایى رێکخراو و کۆکردنەوەى یارمەتى دارایى.
5- بریاردان و دەرکردنى ئاگادارى و بەیاننامە و ڕونکردنەوەى تایبەت بەراوێژ لەگەڵ ئەنجومەنى راوێژکارى .
6- دیارى کردنى کاتى کۆبوونەوەکان بە فەرمانى نوسراو بەراوێژ لەگەل هەردوو ئەنجومەن.
7- پێشنیار کردنى ئەندام بۆ وەرگرتنى بەرپرسیارەتى بە پێى پێویستى رێکخراو بەتایبەتى راوێژکاران .
8- دەتوانێ پێشنیارى گۆرینى بەرێوەبەرى هەردوو ئەنجوومەن و لێپرسراوى بەشەکان بکات و بیانخاتە دەنگدان بۆ لێوەرگرتنەوەى متمانە لە کۆبوونەوەى دەستەى گشتى.
9- سەرپەرشتى دەستەى گشتى دەکات و هەموو بریارێک پێویستى بە واژووى سەرۆکى پەمانگایە.
10- دەتوانێ بەپێى پێویست دەستەلاتەکانى خۆى بەشێوەیەکى کاتى بدات بە ئەندامێکى نێو دەستەى گشتى.
11- لەدواى یەکەم کۆبوونەوە دەستەلاتەکانى هەردوو ئەنجومەن و لێپرسراوى بەشەکان دیارى دەکات.
12- لەماوەى شەش مانگ تەنها دووجار مافى ڤیتۆى هەیە.
بەشى چوارەم
بەرێوەبەرى ئەنجومەنى راوێژکارى

بەرێوەبەرى ئەنجومەنى راوێژکارى :
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات بۆ ماوەى دووساڵ، بە رەزامەندى دەستەى گشتى بەتایبەتى سەرۆکى پەیمانگا راوێژکار بۆ بەشەکەى دیارى دەکات بۆ یارمەتیدانى لە کارەکاندا و راوێژ وەرگرتن ڵێیان بەمەبەستى باشکردن و گەشەدان بە چاڵاکیەکانى پەیمانگا و یارمەتى دانى سەرۆکى پەیمانگا و ئەنجومەنى بەرێوەبردن.

دەستەلاتەکانى راوێژکاران .
1- بەرێوەبەرى ئەنجومەن ئیدارەى کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی راوێژکارى دەدات.
2- دەستەى گشتی بۆماوەى یەک سالڕ ئەندامانى ئەنجوومەن هەلدەبژێرێت بەرێژەى 2/3.
3- بەپێى پێویست کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
4- راوێژ پێشکەشى پەیمانگا دەکەن و هاوکارى یاسایی و پیشەییان پێشکەش دەکەن.
5- هەموو بریارەکان لە ئەنجومەنى راوێژکارى بەدەنگدان دەبێت بەرێژەى 2/3ى دەنگەکان.
6- لێکۆڵینەوە لە سیڤى کارگێرەکان دەکەن پێش دەرچونى فەرمانى کارکردنیان.

بەشى پێنجەم
ئەنجومەنى بەرێوەبردن
یەکەم / بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردن:
ئەندامێکى دەستەى دامەزرێنەر بەرێوەى دەبات بۆ ماوەى دووساڵ، مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆبێت، یارمەتى راستەوخۆى سەرۆکى پەیمانگا دەدات بۆ راپەراندن و راى کردن و سەرپەرشتى کردنى کارە کارگێریەکانى پەیمانگا، بە ئامانجى گەشەپێدان و فراوانکردنى کارەکانى پەیمانگا.
ئەلف / دەستهەڵاتەکانى بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردن:
1. رێکخستن و هەماهەنگى کردن لەنێوان سەرجەم بەشەکان.
2. ئامادەکردنى کۆبوونەوەکانى دەستەى دامەزرێنەر و دەستەى گشتى .
3. دانانى پەیرەوى ناوخۆى بەشەکان و پڕکردنەوەى هەیکەلى بەشەکان.
4. سەرپەرشتى کردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن لە غیابى سەرۆکى پەیمانگا.
5. وردبینى کردن و بەرزکردنەوەى تەواوى نوسراوەکانى بەشەکان بۆ سەرۆکى پەیمانگا.
6. سەرپەرشتى کردنى کۆبوونەوەکانى بەرپرسى لقەکان و کۆبوونەوەکانى نوێنەرانى پەیمانگا لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
7. دەتوانێ سێ راوێژکار بۆ ئەنجومەنەکەى دیارى بکات بە پلەى کارگێرى بەش و بە ناونیشانى راوێژکارى بەرێوەبەرى ئەنجومەن.
8. بەرزکردنەوەى ئەندامى پێشنیارکراو بۆ ئەنجومەنى بەشەکان لەسەر داواى ل. بەش بۆ سەرۆکى پەیمانگا دواى لێکۆلینەوە لە لایەن ئەنجومەنى راوێژکارى.
با / دەستهەلاتى لێپرسراوى بەشەکان
1- ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات.
2- راپۆرتى مانگانە و وەرزى و ساڵانە ئامادە دەکات.
3- پێشنیارکردنى کارگێر و ئەندام بەش بۆ بەشەکەى.
4- واژوو لەسەر نوسراو و دیکۆمێنتەکانى بەشەکەى دەکات .
5- نوێنەرایەتى پەیمانگا دەکات لە پرسەکانى تایبەت بە بەشەکەى.
6- بەرپرسە لە بەرێوەبردن و راستەوخۆ ئاراستەکردنى کار و چالاکیەکانى بەشەکەى.
7- هەر بەشێک کارگێرێکى سەرەکى و دوو کارگێر و بەپێى هۆبەکان، ئەندام بەشى دەبێت.
8- بەشدارى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن و دەستەى گشتى و کۆبوونەوەکانى دیکەى تایبەت بە بەشەکەى دەکات.
9- سەرپەرشتى کۆبوونەوەکانى بەشەکەى دەکات و راپۆرت و زانیاریەکان پێشکەش بە بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردن دەکات.

دووەم / بەشى کاروبارى کارگێرى:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات بۆ ماوەى ساڵێک و ئاساییە ماوەکەى بۆ دووبارە بکرێتەوە کە مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆ بێت، سەرپەرشتیارى بەشەکەیەتى و بەرپرسە لەبەرامبەر ئەنجومەن و دەستەى گشتى بۆ بەئەنجام گەیاندنى کارەکانى بەشکەى و رایکردنى کارە کارگێریەکانى بەشەکەى.

پێکهاتەى بەشى کاروبارى کارگێرى:
• کاروبارى ئەندامان
• ووردبینى و ئەرشیف
• خزمەتگوزارى
• هاتوو و دەرچوو
• ئایتى
سێیەم/ بەشى دارایى:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات بۆ ماوەى ساڵێک و ئاساییە ماوەکەى بۆ دووبارە بکرێتەوە، سەرپەرشتیارى گشتى خەرجى و داهاتەکانى پەیمانگا دەکات هەڵدەستێت بە دانانى بەرنامە بۆ گەشەکردنى پەیمانگا لە رووى داراییەوە و پەیوەندى بەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ کۆکردنەوەى داهات.
پێکهاتەى بەشى دارایی :
• بانک.
• ژمێریارى.
• بوودجە و پرۆژەکان.
• خەرجیەکان و داهاتەکان.
• سندوقی یارمەتیەکان.
چوارەم/ بەشى راگەیاندن:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات کە مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆ بێت و ئەزموونى کارکردنى لەبوارى راگەیاندن هەبێت یان بڕوانامەى لە راگەیاندن هەبێت، سەرپەرشتیارى بەشەکەیەتى و بەرپرسە لەبەرامبەر ئەنجومەن و دەستەى گشتى بۆ بەرێوەبردنى کارەکانى بەشکەى و گەیاندنى هەواڵ و ئاگادارى و زانیارى بۆ راى گشتى لەناوەوە و دەرەوەدا.

پێکهاتەى بەشى راگەیاندن:
• بینراو
• بیستراو
• خوێنراو
• سوشیال میدیا
پێنجەم/ بەشى پلان دانان:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات کە مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆ بێت، سەرپەرشتیارى بەشەکەیەتى و بەرپرسە لەبەرامبەر ئەنجومەن و دەستەى گشتى بۆ بەئەنجام گەیاندنى کارەکانى بەشکەى و دانانى پلان بۆ سەرجەم بەشەکان و کارەکانى پەیمانگا و بەرزکردنەوە و گەشەپێدانى تواناى پەیمانگا.

پێکهاتەى بەشى پلان دانان:
• بەرنامەرێژى
• ئامار و داتاکان
• فەند و پرۆژەکان
• خول و چالاکیەکان

شەشەم/ بەشى توێژینەوەى ستراتیژى وسیاسی:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات کە مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆ بێت، سەرپەرشتیارى بەشەکەی دەکات و بەرپرسە لەبەرامبەر ئەنجومەن و دەستەى گشتى بۆ بەئەنجام گەیاندنى کارەکانى بەشکەى و هەڵدەستێ بە ئەنجامدانى لێکۆلینەوە و توێژینوە بۆ پرسە گرنگەکان و بە تایبەتى ئەو پلانانەى لە پەیرەوى ناوخۆى پەیمانگادا هاتووە، وەهەڵدەستێ بە وەرگێران و کۆکردنەوە و پەخشکردنى کتاب و نامیلکە و بلاوکراوە و زانیارى بۆ سەرجەم پرسەکان و بە پێى پێویستى و پەیرەوى ناوخۆى پەیمانگا.

پێکهاتەى بەشى توێژینەوەى ستراتیژی و سیاسى:
• وەرگێران.
• کتێبخانە.
• وۆرک شوپ و سمینار.
• توێژینەوەى زانستى و سیاسى.
• هەڵسەنگاندن و راپرسى و ئامار.
• بەدواداچوون لێکۆلینەوەى ستراتییژیانە .
• گەشەپێدان و بەرزکردنەوەى تواناى تاکەکەسى.
حەوتەم/ بەشى پەیوەندیەکانانى ناوخۆ:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات کە مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆبێت، سەرپەرشتیارى بەشەکەیەتى و بەرپرسە لەبەرامبەر ئەنجومەن و دەستەى گشتى بۆ بەئەنجام گەیاندنى کارەکانى بەشکەى و دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان پەیمانگا و دام و دەزگاى حکومى و ناحکومى و رێکخراو و پەیمانگا و سەنتەر و کۆپانیا نێوخۆییەکان.

پێکهاتەى بەشى پەیوەندیەکانى ناوخۆ:
• زانکۆ و پەیمانگاکان.
• حزبە کوردستانیەکانى ناوخۆ .
• رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى.
• پەرلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاکان.
• حزبەکانى بەشەکانى دیکەى کوردستان.
• دام و دەزگاى حکومەیەکانى هەرێم و بەغدا.
• سەندیکا و سەنتەرە ئەکادیمیەکانى ناوەوە.
هەشتەم / بەشى پەیوەندیەکانى دەرەوە:
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات مەرجە دەرچووى زانکۆ بێت و زمانى ئینگلیزی بەباشى بزانێت، هەماهەنگى و هاوکارى لە نێوان پەیمانگا و رێکخراو و نوێنەرایەتى ولاتان و دەزگاکانى سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتى ئەوروپا و جامیعەى عەرەبى و رێکخراوە نێودەولەتى و هەرێمیەکانى دیکە دەکات و هەوڵى وەرگرتنى فەند و کۆمەکى دارایی و وەرگرتنى زەمالەى خوێندن و کارئاسانى بۆ فێرخوازانى بەشى پەیوەندى و زانستى سیاسى و نزیک لێى دەدات.
پێکهاتەى بەشى پەیوەندیەکانى دەرەوە:
• رێکخراوە بیانیەکان .
• مافى مرۆڤى نێودەوڵتى.
• رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان.
• حزبەکانى عێراقى و دەرەوەى عێراق.
• نوێنەرایەتى وڵاتان لە هەرێم و عێراق.
• زانکۆ و پەیمانگا و سەنتەرەکانى بیانى لەناوەوە و دەرەوەى هەرێم.

نۆیەم./ بەشى یاسایی
ئەندامێکى دەستەى گشتى بەرێوەى دەبات، مەرجە بڕوانامەى بەکالۆریوسى لە یاسادا هەبێت سەرپەرشتى کاروبارى یاسایی پەیمانگا دەکات و نوێنەرایەتى پەیمانگا دەکات لەبەرامبەر دادگا و کارە یاساییەکانى دیکە.

ئیمێلى پەیمانگا
پەیجى پەیمانگا پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
فەیس بوکى پەیمانگا پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
ویب سایتی پەیمانگا
ناونیشانى پەیمانگا هەولێر/گەرەکى بەختیارى / شەقامى پازدەى، نزیک قوتابخانەى شەهید کۆچەر
ژمارە موبایلى پەیمانگا 07507980758
ژمارە حسابى بانکى پەیمانگا