پەیڕەوی ناوخۆ

کورتەیەک لەسەر ناوەڕۆکى پەیڕەوى ناوخۆى پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
لە مادەى یەکەم
بڕگەکانى یەکەم تا پێنجەم ناو بەزمانەکانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى و کورتکراوەى ناو و دروشم و بوارى کارکردن و پێناسە و سنوورى کارکردنى پەیمانگا روونکرایتەوە، بەم شێوەیەى خوارەوە:
ناسنامەى پەیمانگا:
1. ناوی پەیمانگا بە کوردی: پەیمانگاى ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
2. کورتکراوە : NIIR
3. لۆگۆ: لە چوارگۆشەیەک پێک دێت کە لایەکى کراوەیە و چوارئەستێرەى هەیە کە مەبەست لێی چواربەشى کوردستانە و لەناو چوارگۆشەکە کورتکراوەى پەیمانگا و ناوى پەیمانگاى تێدایە و کتابێکیش هەیە کە مەبەست لێى فێرکردنە و ئاگرێکیش بوونى هەیە کەمەبەست لێى ئاگرى نەورۆزە.
4. ناوی پەیمانگا بە ئینگلیزی:
5. ناوی پەیمانگا بە عەرەبی: معهد ناویین للعلاقات الدولیە
6. دروشمى پەیمانگا: پەیوەندیەکى نێودەولەتى فراوان و ستراتیژى لەپێناو هەموان
7. بوارى کارکردن: پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان.
سنوری کارکردن و ناونیشان : ئۆفیسى گشتی پەیمانگا لە )هەولێر) دەبێ، بە پێی پێویست لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەتوانێ ئۆفیس و نوێنەرایەتى بکاتەوە.
سێیەم / پێناسە : پەیمانگایەکى کوردستانى ناحکومى و بێلایەن قازانج نەویست و سەربەخۆیە بەشێوەیەکى خۆبەخشانە کاردەکات بۆ توێژینەوە و لێکۆلینەوەى زانستیانە بەئامانجى بەهێزکردن و باشکردن و گەشەپێدانى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى هەرێمى کوردستان لەگەل گەلانى دونیادا لێکۆلینەوەى زانستیانە و ستراتیژیانە بۆ بابەتە هەنوکەییەکان.وە کاردەکات بۆ بەهێزکردن و گەشەپێدانى تواناى فێرخوازان و دەرچوانى بەشە زانستیەکانى زانستە رامیەاریەکان و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و هاوشێوەکانیان و خەلکانى تایبەتمەند لەو بوارە و بەرگریکردن لەمافەکانیان لە هەرێمى کوردستان و دەرەوەى هەرێمى کوردستان.
لە ماددەی دووەم
بڕگەکانى یەکەم تا سێیەم ئامانجەکان و مەبەستی پەیمانگا روونکرایتەوە :
یەکەم / ئامانجە گشتییەکان :
1- چەسپاندن و گەشەپێدانى بنەماى دایەلۆک و لێکگەیشتن بۆ چارەى سەرجەم گرفتەکان لە ژیانى سیاسى کوردستاندا.
2- باشکردن و بەهێزکردنى پەیوەندیە نێوخۆیەکانى هەرێمى کوردستان و پارچەکانى دیکەى کوردستان .
3- بیناکردنى دۆستایەتى و پەیوەندى ستراتیژى لەگەل گەلانى جیاجیاى دنیا لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش.
4- گرنگى دان بە ئەنجامدانى توێژینەوە و فراوانکردنى بەدواداچونى زانستى بۆ هەموو هەنگاو و ئاستەکانى زانستى سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانى هەرێم لەگەل لایەنە نێودەولەتیەکان لە ناوچەکە و جیهاندا.
دووەم/ ئامانجە تایبەتیەکان :
1- هاندانى فێرخواز و دەرچووانى ئامادەیی بۆ خوێندن لە بەشە زانستە رامییارییەکان و پەیوەندیە نێودەولەتیەکان .
2- بەرزکردنەوەى ئاست و تواناى فێرخوازان و دەرچوانى بەشەکانى زانستى سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ٍ
3- گرنگى دان بە پەیوەندى باش و دانانى بەرنامە و پلان و ستراتیژیەتى سەردەمیانە و زانستیانە بۆ داهاتووى سەرجەم دامەزراوە جۆراوجۆرە حکومى و مەدەنى و میدیاییەکان.
4- لێکۆلینەوەى زانستى و ستراتیژى بۆ سەرجەم پرسە گرنگەکانى ئیستا و داهاتوو و بەرزکردنەوە و گەشەپێدانى توانا کەسیەکانى هەموو ئەو کەسانەى کاربەدەستن و لە بوارى سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان کاردەکەن .
5- برەودان بە بنەماى دانوستاندن و دایەلۆگ و لەیەکگەیشتنى زانستى و شارستانى لەگەڵ گەلان و ولاتانى دونیادا .
6- بەرگرى کردن و تێکۆشان بۆ پاراستنى ماف و شایستەیی فێرخواز و دەرچوانى بەشەکانى زانستى سیاسەت و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە هەرێمى کوردستان و دەرەوەى هەرێمى کوردستان.
سێیەم/ چۆنیەتی کارکردن:
1. ئەنجامدانى توێژینەوەى ستراتیژى و زانستى لەبوارەکانى پەیوەندیە نێودەولەتیەکان و زانستە سیاسیەکان.
2. لێکۆلینەوە لەهەموو پرسە گرنگەکانى پەیوەست بە هەرێمى کوردستان و داهاتووى گەلانى هەرێم.
3. ئەنجام دانى وۆرک شۆپ و سمینار و پێشبرکێى و گەشتى زانستی و خولى پسپۆرى و کۆنفرانس و پرێس کۆنفرانس .
4. بڵاوکردنەوەى بابەتى ئەکادیمى و زانستى و وەرگێرانى کتێب لە بوارى پەیوەندیە نێودەولەتیەکان و دبلۆماسیەت و ستراتیژیەت و هەموو بابەتێکى پەیوەست بە داهاتووى هەرێم.
5. بەدواداچوون و هەلسەنگاندن و چاودێرى کردنى دەزگاکانى پەیوەندیەکانى دەرەوە و راگەیاندن و زانکۆکانى کوردستان.
6. دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى و تۆربەندى لەگەلڕ رێکخراو و زانکۆ و میدیاکان و نوێنەرایەتى ولاتان.
7. ئەنجامدانى هەموو کارێکى زانستى و لێکۆلینەوە و بەدواداچوونى ئەکادیمى و ستراتیژی و ئاشتیخوازانە و زانستیانە.
8. کارکردن و تێکۆشان بۆ وەرگرتنی هاوکاری ماددی و مەعنەوی لەو پەیمانگا و سەنتەر و ڕێکخراوە نیودەوڵەتی و ناوخۆییەکان و دەزگا زانستى و کۆمپانیاکان و بەپێى یاسا و ڕێنماییەکانی فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی سەر بە UN و ولاتانى هەرێمى و ناوچەکە.

لە ماددەی سێیە‌م
بڕگەکانى یەکەم تا پێنجەم پرنسیپەکانی ئەندامێتی لە پەیمانگادا روونکرایتەوە، بەم شێوەیەى خوارەوە:
یەکەم: مە‌رجەکانی بوون بە‌ ئە‌ندام:
1- پێویستە سەرەتا داوایەک پێشکەشى ئەندامێکى پەیمانگا بکات و دوو ئەندامى دەستەى گشتى پشتیوانى داواکەى بکەن و بە نوسراویی فەرمى بەرزى بکەنەوە بۆ ئەنجومەنى بەرێوەبردن لەوێش بۆ سەرۆکى پەیمانگا تا رەزامەندى دەرببڕێ.
2- پێویستە داواکار فۆرمى تایبەتى ئەندامێتى لە پەیمانگا پڕبکاتەوە ئەگەر دانیشتووى هەرێم بێت بەلام ئەگەر دانیشتووى دەرەوەى هەرێم بێت دەتوانێ لە رێگەى نوێنەرى پەیمانگا پڕبکاتەوە.
3- بڕواى تەواوى بە پەیرەو و پرۆگرامى ناوخۆى پەیمانگا هەبێت و پەیمان بدات کار بکات بۆ گەشپێدانى .
4- لەرووى یاساییە وە ئەهلیەتى یاسایی تەواوى هەبێت.
5- پێویستە فێرخوازى زانکۆ بێ لەبەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان یان لقێک لە لقەکانى زانستە سیاسیەکان یان رابردووى لەو بوارەدا هەبێ و خزمەتى لە دووسالڕ کەمتر نەبێت .
6- خەلکانى شارەزا و پسپۆر لە پەیوەندیە نێودەولەتیەکان و خاوەن بروانامەى باوەرپێکراو لەو بەشانە دەتوانن ببنە ئەندام.
7- دواى پرکردنەوەى فۆرمى ئەندامێتى پێویستە ئەندام ئەم سوێندە یاساییە لەبەردەم ئەندامێکى دەستەى گشتى بخوات ئینجا دەتوانێ ببێتە ئەندامى فەرمى ( من سوێند دەخۆم بە خواى گەورە و بە نیشتمان و بەو ئاینەى بروام پێیە کە هەرگیز بیر لەوە نەکەمەوە لە رێگەى ئەم پەیمانگایە خیانەت لە خاک و سەروەری یاسا و بنەما دیموکراتیەکانى ولات بکەم وە سوێند دەخۆم راستگۆبم بۆ پەیمانگا و هەولى گەشەکردنى بدەم) خواى گەورە ئاگادارى کارەکان و گوفتارەکانمە.

دووەم: سەرپێچیەکان و سزاکان:
ڕ‌- سەرپێچیەکان:
1. پابە‌ندنە‌بوون بە‌ پەیڕە‌وی ناوخۆ و پێشێلکردنى یەکێک لە بڕگەکانى.
2. سێ جار ئامادەنەبوون لە کۆبوونەوەکانى ئاسایی بێ مۆلەت و بە بێ پاساوێکى دیاریکراو.
3. بەکارهێنانی کارى نایاسایی لەگەڵ ئەندامان.
4. کارکردن لە دەزگایەکەکى دیکەى هاوشێوە.
5. لێسەنەندنەوەى بروانامەى زانستى بەهەر هۆکارێک بێت.

ب‌- سزاکان:
1. سە‌رنجڕاکێشان.
2. ئاگادارکردنە‌وە‌.
3. سڕکردن، دوای سێ جار سەرنجڕاکێشان.
4. لێ سە‌ندنە‌وە‌ی مافی ئە‌ندامێتی بە پێشنیارى سێ ئەندامى دەستەى گشتى و بڕباری 3/2 دەستەی گشتى.

سێیەم/ مافەکانی ئەندام:
1. مافى ئەوەى هەیە ناسنامەى پەیمانگاى پێبدرێت.
2. مافی بەکارهێنانى خزمەتگوزرایەکانی پەیمانگاى هەیە بۆ سودى زانستى و بەرژەوەندى گشتى.
3. مافى ئەوەى هەیە بەرگرى لە خۆى بکات دواى لەدەستدانى ئەندامێتى لەبەرامبەر ئەنجومەنى راوێژکارى.
4. مافی دەست لە کارکێشانەوەی هەیە هەرکاتێک ویستى.
5. ئەندام مافى وەرگرتنى ئەرک و بەرپرسیارێـتى هەیە بۆ سەرجەم پۆستەکان بەپێى پەیرەوى ناوخۆ.
6. مافى پاداشت کردن و خەلاتکردنى هەیە بەهۆى کار و چالاکیەکانیەوە.
7. مافى کارکردنى هەیە لەسەرجەم چالاکیەکانى پەیمانگا.
8. مافى رەخنەگرتن و پێشنیارى هەیە لە رێگەى راستەوخۆ و ناراستەوخۆ .
9. ئەگەر روبەرووى پێشێلکاری بویەوە بەهۆى کارى پەیمانگا مافی ئەوەى هەیە بەرگری لێبکرێت.
10. مافى خاوەندارێتى و سەرپەرشتى کردنى بیرۆکە و پرۆژەکانى خۆى هەیە .

چوارەم/ ئەرکەکانى ئەندام:
1- راستگۆیانە و چالاکانە و خۆبەخشانە کاربکات ولە پەیرەوى ناوەخۆى پەیمانگا لانەدات.
2- بەرزکردنەوەى توانا کەسیەکانى خۆى و پەرەپێدان بە ئاستى زانستى کەسى.
3- ناو و ناوبانگ و سامان و کەل و پەل و نهینیەکانى پەیمانگا بپارێزێت .
4- جێبەجێکردنى ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەى دەکەوێتە سەرشانى کە لەلایەن پەیمانگا پێى دەسپێردرێ .
5- فراوانکردنى بازنەى کارکردنى پەیمانگا و کۆکردنەوەى سەرچاوەى دارایی بە پێى پێویست و تواناى خۆى.

پێنجەم: لە دەستدانی ئەندامێتی:
1. کارکردن لە پەیمانگا یان رێکخراو و دەزگایەکى هاوشێوە.
2. تومەتباربوون لە داداگا بەهۆى سەرپێچى یاساییەوە و ئەهلیەتى یاسایی لەدەست بدات .
3. لەدەستدانى یەکێک لەمەرجەکانى ئەندامیەتى .
4. کۆچى دواى کردن ( مردن).
5. دەست لە کار کێشانەوە بە فەرمی و بەبێ بەکارهێنانى فشارى راستەوخۆ و ناراستەوخۆ.
پێکهاتە دەستەى گشتى: دەستەى گشتى لە (11) کەس پێکدێت بەم شێوەیەى خوارەوە: