ئەنجوومەنی گشتی

بەشى دووەم
دەستەى گشتى
ئەنجومەنى گشتی: ئەنجومەنى گشتى پێک دێت لە (11) یانزدە ئەندامى سەرەکى، بەرزترین دەستهەڵاتى پەیمانگایە و تەواوى بڕیار وکارەکانى پەیمانگا لە لایەن دەستەى گشتیەوە ئاراستە دەکرێت و سەرۆکى پەیمانگا سەرپەرشتى کۆبوونەوەکانى دەکات.
1. پێکهاتە دەستەى گشتى: دەستەى گشتى لە (11) کەس پێکدێت بەم شێوەیەى خوارەوە:

نەخشەى ژمارە (2): پەیکەرى سەرجەم دەستەى گشتى پەیمانگا

2. دە‌سە‌ڵاتە‌کانی ئەنجومەنى گشتی :
1- سێ مانگ جارێک کۆبونەوە دەکات.
2- دەستەى گشتى لە یەکەم کۆبوونەوەى دواى دامەزراندن دەستەى سەرۆکایەتى هەلدەبژێرێت بەرێژەى 2/3 دەنگى ئەندامانى دەستەى گشتى .
3- بۆی هەیە دەستەى سەرۆکایەتى و ئەنجوومەنى برێوەبردن و ئەنجومەنى راوێژکارى هەلوەشێنێتەوە و وە دەستەی نوێ هەڵبژێرێ لەماوەیەک زیاتر نەبێت لە (40) چل رۆژ. بەرێژەى ( 50 + 1 ) دەنگى ئەندامانى دەستەى گشتى . یان ئەگەر سەرۆکى پەیمانگا دەست لەکار بکێشێتەوە یان ئەنجومەنى بەرێوەبردن خۆیان دەستە لەکاربکێشنەوە.
4- راسپاردنى هەردوو ئەنجوومەنى راوێژکارى و بەرێوەبردن بۆ دانانى پەیرەوى ناوخۆیى ئەنجومەنەکانیان و دابەشکردنى پۆستەکان.
5- رەزامەندى دەربرین لەسەر پرسە کرنگەکانى پەیمانگا و پێدانى سەرنج و پێشنیار بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەر کات ویستیان .
6- چاودێرى هەموو کارو چالاکیەکانى ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دەکات و مافى لێپرسینەوە و ووردبینى هەیە لەهەموو دیکۆمێنتەکانى پەیمانگا.
7- مافى یەکگرتنەوە و کارکردن لەگەڵ پەیمانگا یان دەزگاو رێکخراوێکى دیکە بەبریارى دەستەى گشتى پەیمانگا دەبێت بەدەنگى ( 50 + 1 ) دواى وەرگرتنى راى ئەنجومەنى راوێژکارى .
8- بریارى کردنەوەى لق و نونێنەرایەتى دەردەکەن.