ئەنجومەنى بەرێوەبردن

ئەنجومەنى بەرێوەبردن
یەکەم / بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردن:
ئەندامێکى دەستەى دامەزرێنەر بەرێوەى دەبات بۆ ماوەى دووساڵ، مەرجە هەڵگرى بڕوانامەى زانکۆبێت، یارمەتى راستەوخۆى سەرۆکى پەیمانگا دەدات بۆ راپەراندن و راى کردن و سەرپەرشتى کردنى کارە کارگێریەکانى پەیمانگا، بە ئامانجى گەشەپێدان و فراوانکردنى کارەکانى پەیمانگا.
ئەلف / دەستهەڵاتەکانى بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردن:
1. رێکخستن و هەماهەنگى کردن لەنێوان سەرجەم بەشەکان.
2. ئامادەکردنى کۆبوونەوەکانى دەستەى دامەزرێنەر و دەستەى گشتى .
3. دانانى پەیرەوى ناوخۆى بەشەکان و پڕکردنەوەى هەیکەلى بەشەکان.
4. سەرپەرشتى کردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەن لە غیابى سەرۆکى پەیمانگا.
5. وردبینى کردن و بەرزکردنەوەى تەواوى نوسراوەکانى بەشەکان بۆ سەرۆکى پەیمانگا.
6. سەرپەرشتى کردنى کۆبوونەوەکانى بەرپرسى لقەکان و کۆبوونەوەکانى نوێنەرانى پەیمانگا لە ناوەوە و دەرەوەى هەرێم.
7. دەتوانێ سێ راوێژکار بۆ ئەنجومەنەکەى دیارى بکات بە پلەى کارگێرى بەش و بە ناونیشانى راوێژکارى بەرێوەبەرى ئەنجومەن.
8. بەرزکردنەوەى ئەندامى پێشنیارکراو بۆ ئەنجومەنى بەشەکان لەسەر داواى ل. بەش بۆ سەرۆکى پەیمانگا دواى لێکۆلینەوە لە لایەن ئەنجومەنى راوێژکارى.